وتەبێژی سوپای عێراق رایگەیاند، هێزەعێراقییەکان توانیویانە مەودای ئەو خاکەی لە ژێر دەستی داعش دا ماوە لە موسڵ بۆ تەنها 12 کیلۆمەتر چوارگۆشە کەمبکەنەوەو "ساتی یەکلاکەرەوەی شەڕی موسڵ نزیکە."
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: عەمید یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی سوپای عێراق ئەمڕۆ سێشه‌ممە رایگەیاند "هەمووان دڵنیادەکەمەوە.. ئەوەی هەیە تەنها بابەتی کاتە و کاتەکەش زۆر نزیکە، ئینشائەڵا ئازادکردنەوەکە رادەگەیەنرێت و بەشی راست پاکدەکرێتەوەو ئاڵای عێراق لە ئاسمانی شاری کۆنی موسڵ بەرز دەکرێتەوە، ساتی یەکلاکردنەوەی شەڕی موسڵ نزیکە".
هێزە عێراقییەکان، بەمدواییە ژمارەیەکی زۆر بەیاننەمەیان بەسەر دانیشوانی ئەو ناوچانە بڵاوکردەوە کە هێشتا لەژێر کۆنتڕۆڵی داعش-دان و داوایان لە هاوڵاتیان کرد، بەهیچ شێوەیەک ئوتومبێل بەکارنەهێنن تا بەدووربن لەوە بە هەڵە بۆردومان بکرێن.
"هێزی ئاسمانیی و فڕۆکەکانی سوپاکەمان بۆردومانی هەر ئۆتۆمبێلێک دەکات لە شەقامەکاندا بجوڵێن لەو گەڕەکاندا لە شەوی 15ی ئه‌م مانگه‌وه تا کاتی ئازادکردنی،" لە بەیاننامەکەی سوپای عێراقدا وا نووسراوە.
هەروەها ئەمڕۆ جۆن دۆریان وته‌بێژی پێشووی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند، شكستی ته‌واوه‌تی چه‌كدارانی داعش له‌موسڵ زۆر نزیكبووه‌ته‌وه‌و له ئانوساتدایه.
دۆریان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌به‌غدا وتی "هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق قوربانیان به‌هه‌موو شتێك‌دا له‌پێناو شكستهێنان به دوژمن، ئێستا چه‌كدارانی داعش له‌موسڵ به‌ته‌واوی گه‌مارۆدراون و شكستیان له ئان و ساتدایه‌و زۆر نزیكبووه‌ته‌وه".
موسڵ له ساڵی 2014 دا له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش-ه‌وه كۆنتڕۆڵكراو، له‌ئێستادا ئه‌و شاره دواهه‌مین پێگه‌ی ستراتیژی ئه‌و چه‌كدارانه‌یه له‌عێراقدا.
رۆژی 17ی تشرینی دووه‌می 2016 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عیراق و به‌پشتیوانی هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش به‌ڕابه‌رایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا قۆناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ-یان ده‌ستپێكرد.
دوای تێپه‌ڕبوونی 100 رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، ته‌واوی خۆرهه‌ڵاتی موسڵ له‌چه‌كدارانی داعش پاككرایه‌وه.
19ی شوباتی ئه‌مساڵیش، قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ ده‌ستیپێكرد، هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی و یه‌كه‌كانی بژارده‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ره‌وپێشچوونی به‌رچاویان له‌به‌شی راستی موسڵ به‌ده‌ستهێناوه.
لهئێستاشداو به‌پێی ئاماره‌كانی سوپای عیراق، كه‌متر له 2 هه‌زار چه‌كداری داعش له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكوری خۆرئاوای موسڵ گه‌مارۆ دراون، له‌نێویشیاندا "شاری كۆن"، بڕواشوایه له‌ته‌واوی ئه‌و ناوچانه 45 هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی گیریان خواردبێت.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌ئۆپه‌راسیۆنی موسڵدا هه‌شت هه‌زار، هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون و برینداربوون، ئه‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نها ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كراون.
هه‌رچه‌نده عێراق تائێستا هیچ ئامارێكی شه‌ڕی موسڵ-ی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام مانگی ئاداری ئه‌مساڵ، ژه‌نه‌ڕاڵێكی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند تا ئه‌وكات 774 سه‌ربازی عیراقی كوژراون وچوار هه‌زار و 600ی تریش برینداربوون.